وەزیری نەوتی ئێران: گوشاری زیاتری ئەمریکا بازاری نەوت تێکدەدات

بەشی ئێران- وەزیری نەوت ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند دۆخی بازاری نەوت شڵەژاوە و ئەگەر ئەمریکا گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران بازاری نەوت بە شێوەیێکی چاوەڕواننەکراو تێکدەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیژەن زەنگەنە لەبارەی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ گوشار خستنە سەر ئێران ئاشکرای کرد: ئێمە درێژە بە کارەکانمان دەدەین، بەڵام ئەمەی کە گرینگە ئەویە کە بازاری نەوت ئاڵۆزە و بەم چەشنە نیە کە ڕانان زیاتر بێت لە داواکردنی نەوت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیاتر بۆ بانگەشە و پڕوپاگندایە کە بازاری نەوت کونترۆڵ بکرێت. بەڵام بەم چەشنە نابێت؛ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەوت گرانتر دەبێت کە نیشاندەری نیگەرانییەکانی بازارە.

زەنگەنە وتیشی: ترەمپ دەبێت یا گوشار خستنە سەر ئێران هەڵبژێرێت یا نزم ڕاگرتنی نرخی سووتەمەنی لە بازارەکانی ئەمریکا.

وەزیری نەوتی ئێران ڕاشیگەیاند ئێستا ڤێنیزوێلا کێشەی هەیە، گەمارۆ خراوەتە سەر ڕووسیا، لیبی نائارامە و بەرهەم هێنانی بەشێک لە نەوتی ئەمریکاش لە دەست چووە. ئەمانە هەمووی نیشان دەدەن کە بەرهەم هێنان و ڕانان و داواکاریی بۆ نەوت هەموویان لە دۆخێکی نالەباردان. ئەگەر بیانەوێت گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران بە شێوەیێکی چاوەڕواننەکراو بازارکانی نەوت ئاڵۆز دەبن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53104

Your Comment

You are replying to: .
captcha