لە شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستان یادی ئەنفال دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەراسیمێكی تایبەت بۆ 31هەمین ساڵیادی ئەنفال لە شار و گوندەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ یەکشەممە 31 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال لەلایەن رژێمی پێشوی عێراقەوە تێدەپەرێت، لەم چوارچێوەیەشدا هەموو رۆژێكی 14ی نیسان وەک یادكردنەوەی ئەو تاوانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیاریكراوە ‌و لەو رۆژەدا چەند چالاكییێک بەرێوە دەچێت.

بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنفالەوە رایگەیاند: لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد لە عێراق رووفاتی 2 هەزار و 672 کەس دەرهێنراوە." بەو پێیە رووفاتی 1.2%ی ئەنفاڵ و جینۆسایدکراوانی کورد دەرهێنراون.

بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: "لەکۆی 210 هەزار کەس لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد، کە لەنێویاندا 182 هەزار کەس ئەنفالکران، تەنیا رووفاتی 2 هەزار و 672 کەس لە ژمارەیێک گۆڕی بەکۆمەڵ دەرهێنراون".

بەرەڤان حەمدی، گوتیشی: "لەو 210 هەزار کەسە 182 هەزار کەس لە 8 قۆناخدا ئەنفالکراون و زۆرترین گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە رووفاتی کوردی تێدایە کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکانی سەماوە، ئەنبار و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق".

بریکاری وەزارەتی شەهیدان گوتی "ژمارەیێکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە، کە 151 گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتر یان کەمتر دەگوترێت. ئەو گۆڕانەی هەڵدراونەتەوە بەشێکیان پێش دەرچوونی یاسای پەیوەندیدار لەوبوارە بووە و بۆیە کەموکورتی لە داتاکاندا هەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53094

Your Comment

You are replying to: .
captcha