به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا بڵاوی کرده‌وه که سوپای ئه‌و وڵاته کاروانێکی سه‌ربازیی پێکهاتوو له هێزی کۆماندۆ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی -که له ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه ڕه‌وانه کرابوون- ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد.
شایانی باسه؛ کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له پارێزگای حاتایهوه به‌ره‌و ناوچه‌ی سنووری که‌ریکخان ڕۆیشتوووه و له‌و ناوچه‌یه جێگیر بوونه که ئامانج له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌و هێزانه پشتیوانی له یه‌که سه‌ربازییه‌کانی تورکیا له سنووره‌کانی سووریا ڕاگه‌یێندراوه.
ئه‌وه له کاتێکدایه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌فه‌ری مۆسکۆدا له ئه‌سته‌نبۆڵ باسی له ده‌ست پێکردنی جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته له داهاتوویێکی نزیک له باکووری سووریا کردبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment