عێراق بۆ دادگایی کردنى چه‌کدارانى داعش داواى ملیارێک دۆلار ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عێراق پێشنیارى بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى کردووه‌ سه‌رۆکایه‌تیی دادگایی کردنى ئه‌و چه‌کداره‌ بیانییانه‌ى داعش بکات که‌ له‌ سووریا ده‌ستگیر کراون له ‌به‌رانبه‌ر پێدانى ملیارێک دۆلار.

کوردپرێس:

سه‌رچاوه‌یێکى حکومى عێراقى به‌ ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ به‌غدا داواى یه‌ک ملیار دۆلارى کردووه‌ بۆ دادگایی کردنى ئه‌و چه‌کداره‌ بیانییانه‌ى داعش که‌ له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیر کراون.

ده‌وڵه‌تی عێراق ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ بداته‌ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌وا چه‌کدارانی ده‌ستگیرکراوی داعش له‌ سووریا وه‌رده‌گرێت و دادگه‌یییان ده‌کات که‌ ئه‌وه‌ش وڵاتانى ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ دور ده‌خاته‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌.

له‌ ئه‌گه‌رى ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌، به‌غدا مافى ئه‌وه‌ى ده‌بێت که‌ داواى پاره‌ى زیاتر بکات بۆ خه‌رجییه‌کانى تایبه‌ت به‌و چه‌کدارانه‌ى داعش له‌ زیندانه‌کاندا.

ژماره‌ى ئه‌و چه‌کداره‌ بیانییانه‌ به‌ نزیکه‌ى هه‌زار که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت که‌ له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیر کراون و دۆسیه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ پرسێکى هه‌ستیاره‌ له‌ لاى ڕاى گشتیى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌ورووپی و بیانییانه‌ى که‌ نایانه‌وێت ئه‌و چه‌کداره‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌کانیان.

تا ئێستا هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ڵامى ئه‌و پێشنیاره‌ى عێراقى نه‌داوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53051

Your Comment

You are replying to: .
captcha