کوردپرێس:
جۆی هوود کارگێڕی ئه‌مریكا له به‌غداد له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی سه‌باره‌ت به گفتوگۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بانگهێشتی حكوومه‌تی عێراقی له ناوچه‌كه‌دایه و هه‌ر كاتێكیش به فه‌رمی داوامان لێ بكرێت وڵاته‌كه جێبێڵین، ئێمه‌ش جێیده‌هێڵین."
جۆی هوود ڕاشیگه‌یاند: "هێزه‌كانمان هاوشان و هاوكاری عێراقن و داگیركه‌ر نین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بكشێینه‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانیشمان ده‌كشێنه‌وه و زیان به عێراق ده‌گه‌یێنرێت به‌ڵام سیاسییه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان نین."
له‌لایێكی دیكه‌وه هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری ئه‌مریكا له به‌غداد گوتیشی: "ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی ئێستا له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقدا هه‌یه له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا ئه‌م جۆره پێشكه‌وتنه نه‌بووه."
سه‌باره‌ت به خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند: "ئاساییه هاووڵاتییان و حكوومه‌تی عێراق په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌بێت به‌ڵام نائاساییه په‌یوه‌ندییان به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هه‌بێت."
لێدوانی به‌رپرسه‌که‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له کاتێکدایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ژماره‌یێک له هێزه سیاسییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه بڕیارێکیان گه‌ڵاڵه کردووه و پێشکه‌شی په‌رله‌مانی عێراق کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بکرێت به یاسا و له ڕێگه‌یه‌وه هێزه‌کانی ئه‌مریکای پێ ده‌ربکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment