عێراق: بڕیارەکەی ترەمپ دژ بە سوپای پاسداران ڕەت دەکەینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومەتی عێراق، لەبارەی بڕیارەكەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران راگەیندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ناوچەكە پێویستی بە كۆمەڵە بڕیارێكە كە لە ئارامی ناوچەكەدا هاوكاربێت بۆیەش بڕیارەکەی ترەمپ دژ بە سوپای پاسداران ڕەت دەکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیێندراوێكدا لەبارەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند: "كۆتا بڕیاری ئەمریكا سەبارەت بە سوپای پاسدارانی ئێران و هەژماركردنی لە لیستی تیرۆردا لەگەڵ ئارامی ناوچەكە ناگونجێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: عێراق لەسەر هەڵوێستەكانی بۆ رەت كردنەوەی هەر بریارێک كە ببێتە هۆی زیانی دراوسێكەی پێداگرە و وتیشی، "لەسەر هەڵوێستەكەمان سوورین و رێگەنادەین خاكی عێراق ببێتە بنكە یاخود رێرەو بۆ زیانگەیاندن بە هیچ وڵاتێكی دراوسێی".

ئەحمەد ئەلسەحاف راشیگەیاند: "ئێمە لە هیچ هاوپەیمانیێكی سیاسیدا نین و پشتی هیچ لایەنێک ناگرین، بەڵكوو لە هەر دەستپێشخەریێک كە بە ئەرێنی لە ناوچەكەدا رەنگبداتەوە چالاک دەبین".

لە درێژەی وتەكانیدا سەحاف وتی: "تیرۆر لە عێراق شكستی هێناوە، شكست هێنانیش بە تیرۆر پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەنەكانی ناوچەكە هەیە و هەڵوێستی وڵاتانی هاوڕێی دەنرخێنێت كە هاندەری ئاشتی بوون و لە جەنگی دژ بە تیرۆردا هاوكاریان پێشكەش بە عێراق كردووە لەكاتێكدا جەنگەكەمان دژ بە تیرۆر جەنگێكی درێژ بو و زۆرمان لەسەركەوت".

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53013

Your Comment

You are replying to: .
captcha