وەڵامی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم بۆ مەسروور بارزانی لەبارەی داهاتی نەوت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-ڕایگەیاندبوو وەزیری دارایی ئاگادارە داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی دایەوەکە.
ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: وەزیری دارایی ئاگادارە داهاتی نەوت چەندە و چەندی بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە و وتیشی: داوا لە وەزیرى دارایی دەکەم ڕوونکردنەوە بدات کە بۆچى داهاتى بەشێک لە خاڵە سنوورییەکان ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت تا بۆ دابەشکردنى مووچە بەکاربهێنرێت.
لە وەڵامی سەرۆكی حكوومەتدا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم بە میدیای گۆڕانی وت: ئێمە تەنها ئاگاداری راپۆرتەکانی کۆمپانیای دیلۆیت و ئەو (350) ملیۆن دۆلارەین کە دێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

News Code 5301

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha