بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارهكهدا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دهرفهتهكانى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كراوە، لەوبارەیەوە نێچيرڤان بارزانى ستايشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ رۆڵى فه‌ره‌نسا و بايه‌خدانى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكردووەتەوە، به‌تايبه‌تى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا.
مه‌ترسييه‌كانى داعش و زيادبوونى كرده‌وه تيرۆرستييه‌كانى چ له عێراق و چ له سووريا كه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جیددييه له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بووە، تێيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرده‌وه.
دۆخى ئێزدييه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م ئاوهدانكردنهوى شنگال، قه‌يرانى سياسى له عێراق دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕياره‌كانى دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشى ناوخۆ و گرنگيى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستان له به‌غدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ئۆكراينا، چه‌ند لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون كه شه‌وى رابردوو به ئاماده‌بوونى كۆنسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
بەشی عێراق و هەرێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە له‌ميانى ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
News Code 5296
Your Comment