کوردپرێس:
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 6 مانگ له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایانگه‌یاند که پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین کۆبوونه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتنی کۆتایی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان و پێشتر له‌وباره‌شه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ڕایگه‌یاندبوو: بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2019 له شاری هه‌ولێر ڕێککه‌وتنی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی جێگری سکرتێری گشتیی یه‌کێتییه‌وه واژۆ بکرێت.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و دابه‌شکردنی پۆسته‌کان ئیمزا بكه‌ن به‌ڵام واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه دوا خراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یێكی ئاگادار که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت به خه‌ندانی ڕاگه‌یاندووه: واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد که هۆكاری دواخستنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌كاریی زیاتر بۆ واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و له‌سه‌ر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان دوا خراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment