کوردپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا کە سەردانی ئێرانی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە و شاندی یاوەری عەبدولمەهدی لە دیدارەکاندا بەشدارییان کردووە و لە نوێترین چاوپێکەوتنیشدا ئیسحاق جەهانگیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری كۆ بووەوە و پاشان جەهانگیری لە کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبەشی بازرگانانی ئێران و وتارێکی پێشکەش کرد.
لە راگەیاندراوێكی نووسینگەی جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێراندا هاتووە، "ئێران لەگەڵ عێراق چەند رێككەوتنێكی باشی واژوو كردووە. ئەم پێشهاتە پەیامێكە بۆ ئەوەی كە سەرەڕای دوژمنایەتیی ئەمریكا، ئێران و عێراق لە تەواوی بوارەكاندا پەیوەندییەكانیان بەرەوپێش دەبەن و سوورن لەسەر ئەمە".
لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدیش هەروا کە پێشتر ڕایگەیاندبوو دووپاتی کردەوە كە عێراق دەیەوێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ دراوسێیەكانی هەبێت و لەگەڵ ئەوەدا ئەو جۆرە كێشانە بە هەوڵی هاوبەش چارەسەر بكەن بۆیە بەغدا رێگا نادات خاكی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران بەكار بهێندرێت.
عەبدولمەهدی زیادیشی کرد: "ناشمانەوێت ببینە بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران".
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانە دوو رۆژییەكەیدا بۆ تاران، لەگەڵ هەریەكە لە سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و رێبەری باڵای ئەو وڵاتە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی-دا كۆ بووەتەوە.
Your Comment