ئێران: ڕێژەی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق دەگەیێنینە 20 ملیار دۆلار/ عێراق: رێگا نادەین خاكی عێراق دژبە ئێران بەكار بهێنرێت

بەشی ئێران/ کوردی- جێگری سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، سەرباری دژایەتیەكانی ئەمریكا، تاران و بەغدا پەرە بە پەیوەندیەكانیان دەدەن، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش باس لەوە دەكات كە وڵاتەكەی نایەڵێت، خاكەكە بۆ هێرش كردنە سەر هیچ وڵاتێک و بەتایبەتیش ئێران بەكار بهێنرێت.

کوردپرێس:

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە و لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا کە سەردانی ئێرانی کردووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە و شاندی یاوەری عەبدولمەهدی لە دیدارەکاندا بەشدارییان کردووە و لە نوێترین چاوپێکەوتنیشدا ئیسحاق جەهانگیری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری كۆ بووەوە و پاشان جەهانگیری لە کۆنفڕانسی ئابووریی هاوبەشی بازرگانانی ئێران و وتارێکی پێشکەش کرد.

لە راگەیاندراوێكی نووسینگەی جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێراندا هاتووە، "ئێران لەگەڵ عێراق چەند رێككەوتنێكی باشی واژوو كردووە. ئەم پێشهاتە پەیامێكە بۆ ئەوەی كە سەرەڕای دوژمنایەتیی ئەمریكا، ئێران و عێراق لە تەواوی بوارەكاندا پەیوەندییەكانیان بەرەوپێش دەبەن و سوورن لەسەر ئەمە".

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدیش هەروا کە پێشتر ڕایگەیاندبوو دووپاتی کردەوە كە عێراق دەیەوێت پەیوەندیی باشی لەگەڵ دراوسێیەكانی هەبێت و لەگەڵ ئەوەدا ئەو جۆرە كێشانە بە هەوڵی هاوبەش چارەسەر بكەن بۆیە بەغدا رێگا نادات خاكی عێراق بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران بەكار بهێندرێت.

عەبدولمەهدی زیادیشی کرد: "ناشمانەوێت ببینە بەشێك لە سزاكانی سەر ئێران".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانە دوو رۆژییەكەیدا بۆ تاران، لەگەڵ هەریەكە لە سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی و رێبەری باڵای ئەو وڵاتە، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی-دا كۆ بووەتەوە.

News Code 52935

Your Comment

You are replying to: .
captcha