وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران: ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌

به‌شی ئیلام- وه‌زیری ته‌ندروستی، ده‌رمان و فێرکاریی پزیشکی که‌ سه‌ردانی ئیلامی کردوووه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌وڵه‌ت یارمه‌تی‌گه‌یاندنه‌ بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌ساری زیانلێکه‌وتووانی لافاو‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 16ی خاکه‌لێوه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگای ئیلام به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ڕێگاوبان و ته‌ندروستیی ئێران، فه‌رمانده‌ی هێزی بۆشاییی ئاسمانیی سوپای پاسداران، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی، نوێنه‌رانی پارێزگای ئیلام له‌ په‌رله‌مان، پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و کۆبوونه‌یه‌وه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی که‌ وه‌ک نوێنه‌ری باڵای ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری موعینی پارێزگای ئیلام له‌ بواری سێڵاو هه‌ڵبژێردراوه‌ گوتی: سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی زۆری ده‌وڵه‌ت له‌ ساڵی داراییی ئه‌مساڵدا به‌ڵام یارمه‌تی‌گه‌یاندن بۆ قه‌ره‌بووی خه‌ساری زیانلێکه‌وتوووانی لافاو ئه‌وله‌ییه‌تی ده‌وڵه‌ته‌.

سه‌عید نه‌مه‌کی گوتیشی: به‌پێی په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت 25 ملیۆن ڕیاڵ یارمه‌تیی بێ‌به‌رانبه‌ر له‌ هه‌ر دۆنم بۆ زه‌وی و زاری جووتیارانی پارێزگا لافاولێدراوه‌کان له‌به‌رچاو گیراوه‌ و یارمه‌تییێکیش بۆ وێستگه‌کانی خاوه‌ن مۆڵه‌تی پۆمپاژی ئاو له‌به‌رچاو گیراوه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران ڕاشی‌گه‌یاند: خاڵێکی ئیجابی و سه‌رنجڕاکێش له‌ لافاوی ئه‌مدواییه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ سه‌ره‌ڕای خراپ‌کردنی ژێرخانه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ هیچ جۆره‌ نه‌خۆشینێکی ڤایرۆسی له‌ پارێزگا لافاولێدراوه‌کان بڵاو نه‌بۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52901

Your Comment

You are replying to: .
captcha