به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 16ی خاکه‌لێوه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگای ئیلام به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ڕێگاوبان و ته‌ندروستیی ئێران، فه‌رمانده‌ی هێزی بۆشاییی ئاسمانیی سوپای پاسداران، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قی، نوێنه‌رانی پارێزگای ئیلام له په‌رله‌مان، پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان به‌ڕێوه چوو.
له‌و کۆبوونهیهوهدا وه‌زیری ته‌ندروستی که وه‌ک نوێنه‌ری باڵای ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری موعینی پارێزگای ئیلام له بواری سێڵاو هه‌ڵبژێردراوه گوتی: سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی زۆری ده‌وڵه‌ت له ساڵی داراییی ئه‌مساڵدا به‌ڵام یارمه‌تیگه‌یاندن بۆ قه‌ره‌بووی خه‌ساری زیانلێکهوتوووانی لافاو ئه‌وله‌ییه‌تی ده‌وڵه‌ته.
سه‌عید نه‌مه‌کی گوتیشی: به‌پێی په‌سه‌ندکراوی ئه‌مدواییه‌ی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت 25 ملیۆن ڕیاڵ یارمه‌تیی بێبه‌رانبه‌ر له هه‌ر دۆنم بۆ زه‌وی و زاری جووتیارانی پارێزگا لافاولێدراوه‌کان له‌به‌رچاو گیراوه و یارمهتییێکیش بۆ وێستگه‌کانی خاوه‌ن مۆڵه‌تی پۆمپاژی ئاو له‌به‌رچاو گیراوه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران ڕاشیگه‌یاند: خاڵێکی ئیجابی و سه‌رنجڕاکێش له لافاوی ئه‌مدواییه ئه‌وه بوو که سه‌ره‌ڕای خراپکردنی ژێرخانه‌کانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ هیچ جۆره نه‌خۆشینێکی ڤایرۆسی له پارێزگا لافاولێدراوه‌کان بڵاو نه‌بۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment