پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆدەبێتەوە و لەکۆبونەوەکەدا دەنگ دەدرێت لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاریی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە، پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 5-3-2022 کۆ دەبێتەوە و کارنامەکەی کۆبوونەوەکەش دو تەوەر لە خۆدەگرێت، لە تەوەری یەکەمدا دەنگ دەدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

ئەوەش هاتووە، لە تەوەری دوەمی کۆبوونەوەکەشدا لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان پێکدەهێنرێن و ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکاندا دابەش دەکرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ناده‌ستوریه‌، هیچ مادده‌یه‌کی ده‌ستوری و یاسایی نییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات بداته‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کردنه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن.

News Code 5290

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha