کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوێکی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی نیسانی ٢٠١٩) لە سنووری گوندی تل البصل-ی سەربە قەزای داقوق لە باشووری کەرکووک، لە کاتی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنێکـدا بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش لەلایەن فەوجی ۱ی لیوای ۱۹ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق، هێزەکەیان دەکەونە بۆسەیێکی چەکدانی داعش و بەهۆیەوە جێگری فەرماندەی ئەو فەوجە، ئەفسەرێک و چوار ئەندامی دیکە کوژراون.
ئۆپراسیۆنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بۆ سەر چەکدارانی داعش لە کاتێکدایە، لە رۆژانی رابردوودا چەکدارانی داعش کۆمەڵێک وێنەی خۆیان بڵاوکردەوە کە لە دەشتایی و زنجیرە شاخەکانی حەمرین و باشووری کەرکووکدا گیراون، بەڵام روون نییە وێنەکان کۆنن یان نوێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment