کوردپرێس:
بابه‌كر دڕه‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری سلێمانی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ساڵانێكی زۆره له كاركه‌وتوه و ئیشی تێدا ناكرێت و روبه‌رێكی زۆری هه‌یه، كه ده‌گاته 25 دۆنم و له ناوه‌ندی شاره، پێویسته بیكه‌ین به شوێنێك هه‌موو كه‌س سودی لێ ببینێ.
ناوبراو وتیشی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و لاوان به هاوكاری رێكخراوی كه‌لتوور بۆ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كارگه‌كه بۆ ناوه‌ندێكی کەلتووری ده‌گۆڕین، كه دیزاینه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه دروستی كردوه و له‌م مه‌راسیمه‌دا ده‌خرێته‌ڕو بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و كه‌سانی شاره‌زا سه‌رنج و تیبینی خۆیان بخه‌نه‌ڕو".
سه‌باره‌ت به‌و به‌شانه‌ی تێیدا دروست ده‌كرێت، بابه‌كر دڕه‌یی ئاشكرای كرد، ئه‌م ناوه‌نده پێكدێت له هۆڵی شانۆ و سینه‌ما، كتێبخانه، مۆزه‌خانه، هۆڵی موزیك و شێوه‌كاری، به‌پێی پێویستی بۆ شاره‌كه هۆڵی تایبه‌تی تێیدا دروست ده‌كرێت و پێمانباش نییه سه‌رجه‌م به‌شه‌كان بڕوخێندرێت، بۆیه جارێ رون نییه میكانیزمی كاره‌كان چۆن ده‌بێت.
بابه‌كر دڕه‌یی له‌سه‌ر نرخیش، مژدهیێكی خۆشی به هونه‌رمه‌ندان و شانۆكاران دا‌و وتی: له به‌رنامه‌ماندایه نرخێكی ره‌مزی بۆ هۆڵه‌كانی شانۆ دابنێین، ئێستا نرخه‌كان زۆرن، هه‌واداران و شانۆكاران ناتوانن ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌ده‌ست بهێنن.
لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment