وتەبێژی حکوومەتی هەرێم: حکوومەت بودجەی نییە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاو بکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەت ئاشکرایکرد، حکوومەت بودجەی نییە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناوچەکانی هەرێم بکاتەوە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێم لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقامیەتەکاندایە، ئەوان دەتوانن قەبارەی زیانەکان بخەمڵێنن و قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر زیانەکان گەورەتر بوون لە توانای دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقامیەتەکان، ئەوا دەتوانن بڕی زیانەکان بۆ حکوومەت بنێرن، بەڵام حکوومەت بودجەی نییە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەردەوامیی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان گەیشت و ڕێگای نێوان چەند شارێکیش داخران.

News Code 52845

Your Comment

You are replying to: .
captcha