سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی ڕاگەیاند، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێم لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقامیەتەکاندایە، ئەوان دەتوانن قەبارەی زیانەکان بخەمڵێنن و قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر زیانەکان گەورەتر بوون لە توانای دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا و قایمقامیەتەکان، ئەوا دەتوانن بڕی زیانەکان بۆ حکوومەت بنێرن، بەڵام حکوومەت بودجەی نییە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەردەوامیی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە زیان بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتییان گەیشت و ڕێگای نێوان چەند شارێکیش داخران.
Your Comment