کوردپرێس:
ڕەحیم غوڵامیان بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئومەران لەگفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسدا ڕایگەیاند لە ڕۆژی 25ی ڕەشەمەوە تاکوو 5ی خاکەلێوە زیاتر لە32 هەزار کەس لەدەروازەی سنووری حاجی ئومەرانەوە تێپەڕیون و ئامارەکەش سەدا 46 هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.
غوڵامیان زیادی کرد: هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری حکوومەتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بۆ پێدانی ڤیزەی بێ بەرانبەر بە گەشتیارانی ئێرانی.
بەڕێوەبەری گومرگی حاجی ئومەران ئاماژەی بە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئومەرانەوە کرد و ڕایگەیاند: هەر لەماوەی ئەو 11 ڕۆژەدا 1952 لۆریی بارهەڵگر بە دەروازەی حاجی ئومەرانەوە تێپەڕیون و ئەوەش سەدا 53 هەڵکشانی بە خۆوە بینیوە.
Your Comment