کوردپرێس:
بوڵدان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، 31-3-2019 لە شاری ئیستەنبووڵ بەشداریی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد و دەنگی دا، پاشان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاهانگی سەرکەوتن دەگێڕن و کۆتایی دەهێنن بە دەسەڵاتی قەیووم لە ئامەد.
هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێ، هەدەپە ئه‌ركی خۆی به‌جێگه‌یاندووە و هەڵمەتێکی چڕی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە زۆربەی شارەکانی تورکیا بەڕێوەبردووە. رەخنەی ئەوەشی گرت میدیاکانی تورکیا کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی پارتەکەیان نەگواستووەتەوە.
بوڵدان گوتی، ئەمڕۆ کاتی ئەوە هاتووە بەرهەمی بانگەشەی هەڵبژاردن بچننەوە "من ده‌نگمدا و، ئێستاش راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئامه‌د، چونكه چێژ وه‌رده‌گرم له بینینی كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یووم له‌نێو ئامه‌د''.
عەدنان سەلچوک میزراکلە، بەربژێرەی هەدەپە بۆ شارەوانی ئامەد، یەکەم بەربژێر بوو کە لەو شارە دەنگیدا و بە رووداوی گوت کە، سبەینێ رۆژێکی نوێیە بۆ خەڵکی ئەو شارە. ئەویش بە هەمان شێوە رایگەیاند کە ئەمڕۆ لە رێی دەنگدانەوە کۆتایی بە دەسەڵاتی قەیوم دێنن.
جومالی ئاتیلا، بەربژێری ئاک‌پارتی دەسەڵاتدار کە هاوکات قەیومی ئامەدە، لەپاش دەنگدان هیوای خواست هەڵبژاردن وەک "جەژنێک" بەڕێوەبچێت. ئەو گوتی "رێژه‌ی زۆری به‌شداریكردن له ده‌نگدان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه شاره‌كه‌مان چه‌نده باوه‌ڕی به‌دیموكراسییه‌ت هه‌یه."
لە پاش دانانی قەیوم لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا لەشارەکانی باکووری کوردستان لەوانە ئامەد، هەدەپە زۆربەی شارەوانییەکانی لەدەستدا. ئێستا ئەو پارتە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە کە جارێکی دیکە ئەو شارەوانیانە بگرێتەوە دەست.
ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستیپێکرد. زیاتر لە 57 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
Your Comment