شیار ئازاد ڕۆژنامه‌وانی مه‌یدانیی جێگیربووی ناوچه‌ی شه‌هبا و ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه به دوایین دۆخی عه‌فرین ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: بارودۆخی عه‌فرین زۆر خراپه. کوشتن، دزی، به‌تاڵان‌بردن، ئه‌شکه‌نجه و ده‌ستدڕێژی هێمای تۆقێنه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: تورکیا و تیرۆریستان به شێوه‌یێکی ئاگادارانه و به‌پێی به‌رنامه خه‌ریکی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و گۆڕینی دیموگرافیای عه‌فرینن. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت کورد عه‌فرین چۆڵ بکات.
شیار ئازاد ڕاشی‌گه‌یاند: تورکیا عه‌ره‌به‌کانی حو‌مس، غووته، دێره‌زوور، ده‌رعا و... هێناوه‌ته عه‌فرین بۆ ئه‌وه‌ی دیموگرافیای کوردیی عه‌فرین بگۆڕێت. له ڕاستیدا هه‌وڵی تیرۆریستان ده‌رکردنی کورد له عه‌فرینه.
ئه‌و هه‌واڵنێره مه‌یدانییه ئاماژه به داپه‌ڕی هێزه کوردییه‌کان له عه‌فرین ده‌کات و ده‌شڵێت: هێزی ڕزگاریخوازی عه‌فرین که ژماره‌یان دیار نییه ڕۆژ له دوای ڕۆژ گورزێکی کوشنده له تیرۆریستان ده‌ده‌ن به جۆرێک که چه‌کدارانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که به بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی YPG له سه‌نگه‌ره‌کانیان نایێنه‌ده‌ره‌وه.
شیار ئازاد ڕاشی‌گه‌یاند: ئاماده‌کاری بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی عه‌فرین ئه‌نجام دراوه و ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌و بابه‌ته فه‌راهه‌م بکرێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌که ده‌ستی پێده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment