به‌رهه‌م ساڵح و نووری مالیكی دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کانیان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کان تاوتوێ کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 24ی ئازاری 2019 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا چاوی به‌ نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌وت و له‌و دیداره‌دا لێكه‌وته‌كانی ڕووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌می گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ڕووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ و گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان هاووڵاتیی بێتاوان تاوتوێ كرا.

هاوكات د. به‌رهه‌م و نووری مالیكی جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ و دادگایی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌م و هۆكاری ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ئازاربه‌خشه‌ بوون.

هه‌ر له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان و دابین كردنی سه‌رجه‌م ماف و داواكارییه‌كانیان له‌ قۆناغی داهاتوودا كرایه‌وه‌.

له‌ لای خۆیه‌وه‌‌، نووری مالیكی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆک كۆماری له‌ چاودێری كردن و به‌دواداچوونی په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و پاڵپشتی كردنی هاووڵاتییان بۆ به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانیان به‌رز نرخاند.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌کان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52739

Your Comment

You are replying to: .
captcha