به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی دبکا فایل که هه‌ندێک که‌س پێیان وایه سه‌ر به هێزه‌کانی ئیسرائیله له شرۆڤه‌یێکدا ئیدعای کردوووه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له چه‌ندین مانگی ڕابردوودا پێگه‌ی سه‌ربازیی خۆی له شه‌ش ناوچه‌ی عێراق و سووریا و له‌پێناو ئامانجێکی تایبه‌ت به‌هێزتر کردوووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه له زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی و هه‌واڵگریی خۆیه‌وه ئیدعا ده‌کات که ئه‌مریکا ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی له ڕۆژئاوای عێراق و خۆڕهه‌ڵاتی سووریا زیاتر ده‌کاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی خۆی له شه‌ش بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش کردوووه.
دبکا ڕاشیگه‌یاندوووه: ڕاسته که سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا مانه‌وه‌ی هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته له سووریای ڕه‌ت کردۆته‌وه به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رکۆماری ئه‌مریکا مانه‌وه‌ی 400 هێزی ئه‌مریکا له سووریای پشتڕاست کردۆته‌وه و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا باس له مانه‌وه‌ی 1500 هێز له سووریا ده‌که‌ن.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسرائیلییه ئیدعا ده‌کات که ئه‌مریکا هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له سووریاوه بۆ بنکه‌ی که‌ی وان له که‌رکووک ده‌گوازێته‌وه و به‌نیازه له ڕێگای ڕه‌وانه‌کردنی هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییه‌وه پێگه‌ی خۆی له‌و بنکه سه‌ربازییه به‌هێزتر بکات و ده‌یه‌وێت له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ناوچه‌ی سنووریی عێراق- سووریا کۆنتڕۆڵ بکات.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسرائیله باس له‌وه ده‌کات که شرۆڤه‌که ده‌ریده‌خات ئه‌مریکا به به‌هێزترکردنی دوو بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و ڕۆمادی ده‌توانێت باکوور، ناوه‌ند و ڕۆژئاوای عێراق کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئیسرائیلیی دبکا ئاماژه به سێ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له سووریا ده‌کات و ده‌نووسێت: بنکه‌ی ته‌نه‌ف له 24 کیلۆمه‌تریی ڕۆژئاوای سنووری سووریا- عێراق- ئۆردۆنه و له‌مدواییه‌دا ئه‌مریکا هێزی ده‌ریایی و وشکانی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و بنکه‌یه کردوووه و ده‌یه‌وێت پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بکاته‌وه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه دوو بنکه‌ی ڕه‌قه و ڕه‌میلانی سووریا وه‌ک دوو بنکه‌ی دیکه‌ی ئه‌مریکا له‌و وڵاته ده‌ناسێنێت که له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریادایه و باس له‌وه‌ش ده‌کات که واشنتۆن خه‌ریکه پێگه‌ی خۆی له‌و دوو بنکه‌یه‌ش پته‌وتر و به‌هێزتر ده‌کاته‌وه.
دبکا فایل ئیدعای کردوووه پته‌وکردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له شه‌ش ناوچه‌ی عێراق و سووریا په‌یوه‌ندیی به به‌فه‌رمی ناسینی سه‌روه‌ریی ئیسرائیل له‌سه‌ر به‌رزایییه‌کانی جۆلان له سووریا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment