به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای خۆکوشتنی زۆلکۆف گه‌زن و ئایتن به‌هجه‌ت زیندانییانی سیاسیی کوردی تورکیا به بۆنه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی زیندانیکراوی په‌که‌که، زه‌هرا ساغلام ژنه چالاکوانێکی سیاسیی کوردی تورکیاش له زیندانی تیپی Tی ئۆڵتودا له‌به‌ر هه‌مان هۆکار خۆی کوشت.
زه‌هرا ساغلامی ته‌مه‌ن 23 ساڵان که به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستگیر کرابوو و ماوه‌ی سێ ساڵ بوو له زیندانی ئۆلتۆی ئهرزهروومدا بوو له ڕۆژی 16ی دیسێمبێری 2018ی زایینییه‌وه چالاکیی مانگرتن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ده‌ست پێ‌کرد و به دوای ده‌ست پێکردنی جووڵه‌یێکی ناسراو به "فه‌دایی" له زیندانه‌کانی تورکیا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و له‌لایه‌ن گه‌زه‌ن و بههجهتهوه، شه‌وی ڕابردوو له زینداندا خۆی کوشت.
بنه‌ماڵه‌ی ساغلام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌که‌یان سه‌ردانی ئهرزهروومیان کرد به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment