بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: زیاتر لە 74 هەزار کەس کە لەسەدا 90یان ژن و منداڵن ئێستا لە کەمپی هۆلن. زۆربەی ئەمانەی خێزانەکانی شەڕکەرانی داعشن. گوتەبێژی ئۆفیسی ڕێکخستنی کاروبارە مرۆییەکان جێنس لێرک دەڵێت زۆربەی ئەو دوو هەزار کەسەی کە لەم ڕۆژانەدا گەیشتوون باری تەندروستییان باش نییە.
لێرک دەڵێت زۆربەی ئەو کەسانەی کە تازە گەیشتوون نیشانەی خەمۆکی و بەدخۆراکی و برینداری بەهۆی شەڕەوەیان پێوە دیارە.
کارمەندانی هاریکاری ڕادەگەیێنن پەناهگا لە کەمپەکاندا کەمن بۆ پاراستنی خەڵکەکە لە سەرما و بای سارد. گەرمەکەرەوە کەمن. لێرک دەڵێت ئاژانەسەکانی کاروباری مرۆیی لە ناوچەکە چاوەڕوانی 15 هەزار کەسی تر دەکەن کە بەم زوانە بگەنە ئەو کەمپەی کە لە پێشترەوە پڕە.
لێرک دەڵێت کەمپەکە بە تەواوەتی لە ئەندازەی خۆی زیاتر خەڵکی تێدایە و دەستبەجێ پێوستی بە هاوکاری زیاتر هەیە بۆ گەورەکردنەوەی.
کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگای مانگی سووری عەرەبی سوریایی کاردەکەن بۆ هاوکاری کردنی خەڵکەکە.
سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment