بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەحاف لە بەیاننامەیێکدا روونی كردوەتەوە، داوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ئەوەی دان بەسەروەریی داگیركاریی ئیسرائیل بەسەر خاكی جۆلانی سووریادا بنرێت، عێراق وای دەبینێت كە شەرعییەت بەداگیركاری دەدرێت و دژی پەیڕەوی نێودەوڵەتییە.
ئەحمەد سەحاف وتیشی: "بیانووی ئەوەی ماوەیێكی زۆرە ئەو زەویانە داگیر كراون، شەرعیەت نادات بەوەی دان بەسەروەریی ئیسرائیلدا بنرێت، هەروەک عێراق پشتگیری بڕیارە شەرعی و نێودەوڵەتیەكان دەكات، كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دەردەكرێن و داوا دەكات كۆتایی بەداگیركاری بهێنرێت".
پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا وتی، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە دان بەسەروەریی تەواوەتی ئیسرائیل بەسەر جۆلانی سووریادا بنرێت.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment