عەبدولمەهدی ئەمڕۆ دەگاتە میسر/ لەگەڵ سیسی و عەبدوڵڵای دووهەم کۆ دەبێتەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند هەست بە شەرمەزاریی دەکات سەبارەت بە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ وڵاتی میسر، کە هاوکاتە لەگەڵ راگەیاندنی سێ ڕۆژ پرسە بۆ رووداوی نقوم بوونی بەلەمە گەشتیارییەکەی موسڵ.

کوردپرێس: بە گوێرەی بەیاننامەیێک کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەبدولمەهدییەوە ئەمڕۆ شەممە٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ڕایگەیاندووە "گەلی عێراق دەزانێت کە بەڵێنم پێدابوون کە وڵات جێناهێڵێت بەرلەوەی سەرجەم پێداویستییەکانی پرۆگرامی حکوومەت جێبەجێ نەکەم، بە کرداریش کۆتاییمان هێناوە بە بڕیاری پرۆگرامەکە و ئەو ئەرکانەی پێویستە بوو تەواومان کردووە لە ماوەی مانگی یەکەمی دەسەڵاتدا".

ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند جارێک سەردانەکەی میسری دواخستووە، کە لەسەر بانگهێشتی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە داوەت کراون، ماوەی دوو مانگە کار لەسەر ڕێکخستنی ئەو سەردانە دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی ٢٣ و ٢٤ی ئازار دەستنیشان کراوە بۆ سەردانەکە، کە بە تەنها کۆبوونەوە نییە لەگەڵ سەرۆکی میسردا، بەڵکوو کۆبوونەوەیێکی سێ قۆڵییە لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردونیش.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەست بە شەرمەزارییێکی گەورە دەکات کە لەو کاتەدا و بە تایبەت لە کاتی کارەساتی نقوبوونی بەلەمە گەشتیارییەکەی موسڵ و ڕاگەیاندنی پرسە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ وڵات جێدەهێڵێت، بەڵام سەردانەکە بۆ کارە و ئامانجی یەکەم خزمەت کردنە بە عێراق و عێراقییەکان و بە دەست هێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ وڵات.

لە بەر ئەوەی چەند جارێک سەردانەکە دواخراوە و کاری زۆریش کراوە بۆ ڕێکخستنی سەردانەکە، بەڵام سبەینێ دەگەڕێتەوە و لە نزیکەوە چاوێری ڕەوشی پارێزگاری نەینەوا دەکات.

لە دوای دەستبەکار بوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو، ئەوە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتە کە عەبدولمەهدی ئەنجامی دەدات.

سەرچاوە:سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52714

Your Comment

You are replying to: .
captcha