نەوەی نوێ داوا دەکات دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێم سنووردار بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند داوا دەکەین پۆستی سەرۆکی هەرێم تەشریفاتی بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە عەبدولقادر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمەوە رایگەیاند: نابێت یاسایێک تەنها بە میزاجی کەسێکی دیاری کراو یاخود پارتێکی دیاری کراوی وەک پارتی، جێبەجێ بکرێت.

کاوە عەبدولقادر وتیشی، رەشنووسی پرۆژەیاسایێکمان ئامادەیە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە ناو پەرلەماندا، کە هەفتەی داهاتوو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی دەکەین هەڵوێستی نەوی نوێ لەو بارەیەوە بریتیە لەوەی کە ئەگەر سەرۆکی هەرێم لە پەرلەماندا هەڵبژرێت ئەوا دەبێت دەسەڵاتەکانی ڕەمزی بێت هاوشێوەی بەغدا کە لە ١٠ دەسەڵات پێکهاتووە.

ناوبراو وتیشی، "کاتی خۆی چوار لایەنی هەرێم پڕۆژە یاسایێکیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە ئامادەکرد و دواتریش نەوشیروان مستەفا داوایکرد کە دەبێت سەرۆکی هەرێم لە ناوپەرلەماندا هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەکانی ڕەمزی بێت و بۆیە ئێمە هیوامان وایە هەم ئەو چوار لایەن و هەمیش بزووتنەوەى گۆڕان لەسەر ئەو مەبدەئەبن کە پێشتر پێشکەشیان کردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52675

Your Comment

You are replying to: .
captcha