ئەمریکا یارمەتیی دارایی کوردەکانی سووریا نادات

بەشی جیهان- بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن بۆ ڕاگرتنی ئەسیرەکانی داعش پێویستیان بە پشتگیریی دارایی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەت ئەمریکا هەیە کە دژی ڕادەستکردنەوەی ئەسیرەکانن بۆ وڵاتانی خۆیان، بەڵام ئەم وڵاتانە لە پشتگیری دارایی کوردەکان خۆیان دەبوێرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 800 کەس لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعشیان ئەسیر کردووە و ئەسیرەکان لە کەمپە تایبەتەکاندا لە ژێر ڕێوشوێنی ئەمنی تونددا ڕادەگرن. تێچووی ڕاگرتن و چاودێری کردنی کەمپەکان زۆرن و کوردەکان توانای دابین کردنی تێچووەکەیان نییە.

ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی دیپلۆماتیی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی سووریا کە کونترۆڵی باکووری سووریایان بە دەستۆیە بە ئەلمانیتۆری وت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێت تێچووی ڕاگرتنی زیندانییەکانی داعش خەرج بکات بەڵام تا ئێستا هیچ یارمەتییان نەداوین.

بەرپرسانی کورد دەڵێن تێچووی ڕاگرتنی ئەسیرەکان بریتین لە دابین کردنی خواردن و پۆشاک کە مانگانە دەگاتە 20000 دۆلار بەڵام کۆمەڵگای نێونەتەوەی هیچ پشتگیرییێکی دارایی نەداوین و ئێمەیش توانای دابین کردنی ئەم بڕە پارەیەمان نییە.

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت بە ئەلمانیتۆری وتووە ئەمریکا هیچ پشتیوانییێکی دارایی لە کوردەکان نەکردووە تا ئەسیرانی داعش ڕابگرن.

کوردەکان دەڵێن جگە لە ئەسیرەکانی داعش نزیک لە 5000 ژن و منداڵی بنەماڵەی داعشەکان لە کەمپەکاندان کە بارێکی قورسی لەسەر شانی ئەوان خستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52672

Your Comment

You are replying to: .
captcha