بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ سێشهممه 19ی ئازاری 2019 عادل عهبدولمههدی، سهرۆک وهزیرانی عیراق لە كۆنگرهی ڕۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: "حکوومەتی بەغداد کۆنترۆڵی دۆخی شنگالی کردووە و ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتهبەر سەبارەت بە رووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە شەوی 17ی ئازاری 2019، لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال، دوو کەس کوژراون و 6ی دیکەش بریندار بوون و هەروەها ئەمڕۆش لە ئەنجامی پێکدادانێکی دیکەدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و دانەیێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment