هەیڤی مستەفا هاوسەرۆکی پێشووی کانتۆنی عەفرین لە ساڵوەگەڕی داگیرکرانی عەفریندا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وتووە بەرنامەی تایبەتیان بۆ دەرکردنی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە سوپای تورکیا هەیە.
هەیڤی مستەفا لەبارەی وردەکاریی بەرنامەکەیان بۆ دەرکردنی توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین بۆ کوردپرێسی ڕوون کردەوە: "هێزەکانی ئێمە لە نزیک عەفرین و لە کەمپەکانی شەهبا خۆیان یەک خستووە ڕۆژانە هێرشی ناوبەناو دژی داگیرکەران و تیرۆریستانی ئەنجام دەدەن."
هاوسەرۆکی پێشووی کانتۆنی عەفرین زیادیشی کرد: تاڵانکەران و تیرۆریستان لە عەفرین دەستیان داوەتە کوشتن و ئەشکەنجەدان و تاڵان کردنی هاووڵاتییانی عەفرین و ڕۆژ نیە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتییانی عەفرین سوور نەبێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا گوتیشی: "ئێمە قەت هیوامان لە دەست نادەین و تا ئەو ڕۆژەی تیرۆریستان و داگیرکەران لە عەفرین دەردەکەین کۆڵ نادەین."
Your Comment