کوردپرێس:
رۆژی یەكشەممە 17ی ئاداری 2019 كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامونووسیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بێبەشكردنی فراكسیۆنەكەیان لە لیژنە هەستیارەكاندا بڕیاریان داوە بەركەوتەكانیان لە سەرۆكایەتیی لیژنەكان وەرنەگرن، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو پشكانە نەچێت بۆ یەكێتی و پارتی، پێشنیاریان بۆ یەكگرتوو و كۆمەڵ كرد كە ئەو پۆستانەیان وەربگرن.
وتیشی، فراكسیۆنی یەكگرتوو ئامادە نەبوو پشكەكان وەربگرێت، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی ڕەزامەندبوو بە وەرگرتنی ئەو پشكانە، بۆیە بڕیاریانداوە ئەو سێ پۆستەی كە لە سەرۆكایەتی لیژنەكاندا هەیانە بدەن بەكۆمەڵ .
ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو پشكی فراكسیۆنەكانی لە سەرۆكایەتیی لیژنەكانی پەرلەمان دیاری كران و فراكسیۆنی نەوەی نوێش سەرۆكێك و جێگرێك و بڕیاردەرێكی لە لیژنەكاندا بەركەوت.
*لە ڕادیۆ نەوا وەرگیراوە
Your Comment