به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا جه‌ختمان كرده‌وه كه په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ته‌نها داواكاریی ئێمه‌ش له پارتی ئه‌وه‌یه كه به‌شداری كردنمان په‌یوه‌سته به هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و خاوه‌نی بڕیار له جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌شدار بێت، ئه‌وه ده‌بێت قبووڵی بكات ئێمه وه‌كوو یه‌كێتی هاوبه‌ش بین له مه‌له‌فی ئه‌منی و دارایی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت".
وته‌بێژه‌که‌ی یه‌کێتی ئاشكراشی كرد که وه‌فدی دانووستانكارمان ڕاسپاردوووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتیدا بكه‌ن و تاوتوێی كێشه‌كان بكه‌ن و وتیشی: "جیاوازیمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌وه‌یه كه پێداگیریی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زییه‌ت و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دارایی و كارگێڕی بۆ پارێزگاكان".
له‌تیف شێخ عومه‌ر ڕاشیگه‌یاند: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌رده‌وام بێت و حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به یاسای بودجه‌ی عێراق و ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆی پاشه‌كه‌وته‌وه دروست بوووه بۆ مووچه‌خۆران دووباره نه‌بێته‌وه.
ناوبراو له‌باره‌ی وته‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی بوونی باڵ باڵێن له ناو یه‌كێتی وتی: "چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ئه‌كرد كاک نێچیرڤان له كاتی خراپ‌دا قسه‌ی باشتر بكات وه‌كوو پێشتر كردوویه‌تی، به هه‌رحاڵ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێم و كاک نێچیرڤان كه تا ئێستا سه‌رۆكی حكوومهتهكهیه هێنده‌ی كێشه هه‌یه كه سه‌ری نه‌په‌رژێته سه‌ر كێشه ناوخۆیییه‌كانی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر ئێمه كێشه‌مان هه‌بێت حزبیتریش كێشه‌ی هه‌یه، هه‌ر خۆی تهسفیهكردنێكی بنهماڵهیانهی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شێكه له ئاڵۆگۆڕ و ململانێی خۆیان".
له‌تیف شێخ عومه‌ر زیادی کرد: ئه‌گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت له‌و واده‌یه‌دا حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم پێكبێت، ئه‌وه ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ڕێكکه‌وتنه سیاسییه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دروست كردنی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان لای ئێمه یه‌ک پاكێجه، ئێمه له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ پارتی بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌و داواكارییانه‌ی كه پێمان وتوون و وتیشی: "داواكارییه‌كانی ئێمه زۆر نین، ئێمه ده‌مانه‌وێت به كرداره‌كی ببین به هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حوكمڕانی ئه‌م هه‌رێمه."
له‌تیف شێخ عومه‌ر جه‌ختی کرده‌وه: "هیچ بڕیارێكی سیاسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی نه‌كرێت و لیژنه‌كانی دانووستان ئاماده‌ن بۆ هه‌ر كاتێک كه كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "دروست كردنی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان یه‌ک پاكێجه، هه‌نگاونان به‌ره‌و دروست كردنی حكوومه‌ت، هه‌نگاونان به‌ره‌و تێپه‌ڕكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه به‌و جۆره‌ی كه ڕێكکه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌ویش به سازانی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان".
له‌تیف شێخ عومه‌ر له‌باره‌ی هۆكاری به‌شداری كردنی بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: "به‌شداریی ئه‌و دوو خاتوونه بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كانیدا ڕاوێژ به خه‌ڵک ده‌كات و په‌یوه‌ندی به بابه‌تی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه نییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment