لە هەولێر دووهەمین پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دووهەمین پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستی بەکار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، دووەم پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بەشداریی ٢٥٠ كۆمپانیا لە 25 وڵاتی جیاجیاوە كرایەوە.

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دووەمین جار لە شاری هەولێر کرایەوە و پێشانگاكە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرایشی كرد: "زیاتر لە 250 كۆمپانیا لە 25 وڵاتی جیاجیاوە بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن."

ڕۆستی ڕوونیشی كردەوە: "ئەم پێشانگایە كاریگەریی زۆری لەسەر جووڵەی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان دەبێت. ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە ئاشنابوون و یەكترناسینی كۆمپانیاكان و ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستانە و بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی گەشتیاران لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێک یادداشت و گرێبەستی تێدا واژۆ دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52611

Your Comment

You are replying to: .
captcha