به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانینێک بۆ پڕۆژه‌یاسای پێشنیارکراوی بودجه‌ی ساڵی 2020ی ئه‌مریکا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته ده‌ریده‌خات که ئه‌و وڵاته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌وان مه‌شق و پڕچه‌ککردنی هێزه‌کانی عێراق و سووریای دیموکرات زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلاری ته‌رخان کردوووه. به‌پێی خشته‌ی ته‌رخان‌کراوی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا بۆ ساڵی 2020، زیاتر له 700 ملیۆن دۆلاری بودجه‌که بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به هێزه‌کانی عێراق له‌وان سوپا و هێزی کوردی ئه‌و وڵاته ته‌رخان کراوه و نزیک به 300 ملیۆن دۆلاریشی بۆ مه‌شق و پڕچه‌ککردنی هێزی کوردی سووریا سه‌رف ده‌کرێت.
ماڵپه‌ڕی نیووزرپ ماڵپه‌ڕی نزیک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به دۆخی دۆستایه‌تیی ئه‌مریکا و کوردی سووریا نووسیی: کوردی سووریا حه‌قی هه‌یه له کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا و به‌جێهێشتنی هاوپه‌یمانیی کوردیان نیگه‌ران بن چوونکه ئه‌مریکا چه‌ندین جار له کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرتوووه به‌ڵام ئه‌مجاره وادێته به‌رچاو که ئه‌مریکا هاوپه‌یمانێکی باشتر له کوردی سووریا نادۆزێته‌وه و بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی سووریا گۆڕیوه و ده‌یه‌وێت هێشتاکه پشتیوانی له‌وان بکات.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه ته‌رخان‌کردنی 300 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی سووریای دیموکرات به سه‌رکردایه‌تیی کورد له ساڵی 2020 نیشانه‌ی ئیراده‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا وه‌سف ده‌کات.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌رده‌وامیی ئاماده‌بوونی ئه‌مریکا له باکووری سووریا تایبه‌تمه‌ندییێکی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌یه تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا له باکووری سووریا ببێت تورکیا ناتوانێت هێرش بکاته سه‌ر هێزه کوردییه‌کان چوونکه به‌ره‌وڕووی هێزی ئه‌مریکا ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌رگیز ڕوو نادات.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کرێت که په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕابردووی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دیکه‌ی گرووپه‌کانی سووریا قازانجێکی ئه‌وتۆی نه‌بوووه و ده‌نووسێت: کورده‌کان سه‌لماندیان که هاوپه‌یمانێکی باش و کارامه‌ن بۆ ئه‌مریکا که‌واته 300 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان‌کراو بۆ هێزی سووریای دیموکرات (SDF) بۆ ڕاهێنان و پڕچه‌ککردنیان سه‌رف ده‌کرێت.
له ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای پێشنیارکراوی بودجه‌ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکادا هاتوووه: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای هێزی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا (SDF) و هه‌روه‌ها پته‌وکردنی سه‌قامگیریی درێژخایه‌ن له ناوچه‌که ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه کوردییه‌کان به‌و ماڵپه‌ڕه‌یان ڕاگه‌یاندوووه: هێزی کوردی سووریا ئه‌وه‌نده له مه‌شقپێکردنی هێزه سه‌ربازییه‌کان پێشڕه‌وتیان بوووه که ڕایان‌گه‌یاندوووه پێویستیان به مه‌شقپێکردنی سه‌ربازیی ئه‌مریکا نییه و خۆیان هه‌ندێک که‌مپی تایبه‌ت به ڕاهێنانی هێزیان دروست کردوووه.
ئه‌و ڕاپۆرته زیادی ده‌کات: به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به به‌کارهێنانی ئامێری کورد له سووریا خه‌ریکه کۆتایی پێدێت مومکینه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا هه‌ندێک ئامانجی دیکه جگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی بۆ مانه‌وه له سووریا هه‌یه له کورد بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه که‌ڵک وه‌ربگرێت.
جه‌ک مۆرفی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌مریکا و نووسه‌ری ئه‌و ڕاپۆرته ئاماژه به‌وه ده‌کات که له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بنه‌ما له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانه نه‌ک دۆستایه‌تی و پێی وایه ئه‌مریکا کوردی سووریا وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment