بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی دانووستانكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ستنیشان كراون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێدراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
ناوبراو وتیشی: یه‌كێتی پێداگری له‌سه‌ر سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات و به پڕۆژه‌یێكی هه‌مه لایه‌نه و به به‌شداری هه‌مووان ڕێكبخرێت و بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری نه‌یه‌ته ئاراوه هه‌ر ئێستا ئاماده‌ین بۆ هه‌نگاوی پێویست به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ماندا هاتووه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه یه‌كێتی به شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه به‌شداری لە حكوومه‌ت ده‌كات و به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و به‌شداری ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێدراوه به هاوبه‌شی كاریگه‌ر و ڕاسته‌قینه ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ماندا باسمان كردووه.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment