پارێزگاری کوردستان ڕەخنە لە نوێنەرانی پەرلەمان دەگرێت

بەشی کوردستان/کوردی- پارێزگاری کوردستان ڕەخنە لە ژمارەێک لە نوێنەرانی پەرلەمان لە پارێزگای کوردستان دەگرێت کە "دەستوەردان لە کاروباری دەستنیشان کردن دەکەن" و دەڵێت باشتر وایە لەبری بەرژەوەندیی تاکەکەسی بیر لە گەشەی پارێزگا بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی کارگرووپی تەنزیمی بازاڕی پارێزگادا ناڕەزایی خۆی لە "دەستوەردانی ژمارەیێک لە نوێنەرانی پارێزگا لە پەرلەمانی ئێران لە کاروباری دەستنیشان کردن و بڕیاردانەکاندا نیشان دا" و ڕایگەیاند: دەبێت بە هاوکاریی و هاوڕاییەوە هەوڵ بدەین تا کێشەکان چارەسەر ببن و لەبری بەرژەوەندیی تاکەکەسی گەشەی پارێزگای کوردستان لەبەرچاو بگرین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52599

Your Comment

You are replying to: .
captcha