کوردپرێس: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئاداری 2019/ 25ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1397 به بۆنه‌ی 31یه‌مین ساڵیادی قه‌تلوعامی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه که له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌دام حسێن و به به‌کارهێنانی گازی ژه‌هراوی له 16ی مارچی 1988 ئه‌نجام درا، له پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو و یادی قوربانییان و به‌رکه‌وتوووانی ئه‌و کاره‌ساته به‌رز ڕاگیرا. هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی مه‌راسیمی ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وه دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئازاد تۆفێق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام داوه و هه‌ندێک پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته و چاره‌سه‌ری پزیشکیی برینداران و کێشه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له ناوبراو کردوووه.
ئازاد تۆفێق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له 31یه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و هۆکاره‌کانی به ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگه‌یاند: خۆتان ده‌زانن هه‌ڵه‌بجه یه‌کێکه له‌و شارانه که مێژوویێکی گرنگی له شه‌ڕی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردستان دژ به دیکتاتۆرییه‌کانی زاڵ له‌سه‌ر عێراق به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌یه بۆ نموونه له ساڵی 1920 که عێراقی عه‌ره‌بی دروست ده‌بێت هه‌ڵه‌بجه لێره پێگه‌یێکی تایبه‌تی هه‌بوووه و هه‌ڵه‌بجه به حوکمی ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌مۆنه هه‌م بۆ عێراق و هه‌م بۆ به‌ریتانیای ئه‌و کاته که عێراق دروست ده‌کات هه‌ندێک جینایه‌ت له‌و شاره و ده‌وروبه‌ری دژ به خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڵه‌بجه له 30یه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا حه‌ره‌که‌ی سیاسی وه‌کوو حیزبی هیوای تێیدا بوووه و ئه‌و چالاکییانه له ده‌یه‌ی 40یش درێژه‌ی بوووه. هاوکات حه‌ره‌که‌تی ئایینی له ساڵی 1956 که حه‌ره‌که‌ی ئیخوانی له میسره‌وه دێته مووسڵ هه‌ر له هه‌مان ساڵدا دێته هه‌ڵه‌بجه ده‌رنه‌تیجه له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌ڵه‌بجه شارێکی زیندوووه و شارێکه هه‌رگیز سه‌ری بۆ دیکتاتۆره یه‌ک له دوای یه‌که‌کان دانه‌ناوه.
ناوبراو گوتیشی: کاره نامرۆڤه‌کانی دژ به هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کاتییه‌کان له ساڵی 1965 و بوردومانی 1974 و ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینێکی مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌ڵک له ساڵی 1987 که کوژرانی 52 هاووڵاتی لێکه‌وته‌وه، درێژه‌ی بوو و له ئه‌نجامدا، جینایه‌ته‌کانی سه‌دام دژ به هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 ده‌بێته تراژێدیای مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له مێژووی گه‌لی کوردستاندا که ئه‌مه مێژووی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه له به‌رخۆدان و خه‌بات و ڕزگاری.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵک و هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی ڕه‌خنه‌یان له که‌مته‌رخه‌میی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرتوووه بۆ ته‌رخان‌دانی بودجه و ئه‌نجامدانی کاری پێویست له‌پێناو ئاوه‌دانیی هه‌ڵه‌بجه که پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و ڕه‌خنه‌یه و به‌رنامه‌کانی حکوومه‌ت بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وه‌ی که بڵێین حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ته‌واوه‌تی ئه‌و شته‌ی بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه و ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه پێویست بێت، ئه‌نجام دابێت؛ نه‌خێر، وانییه. له‌لایێکی‌تریشه‌وه پێمان وابێت که حکوومه‌ت به ده‌م داواکاریی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه نه‌هاتبێت ئه‌وه‌ش هه‌روا نییه. هه‌ڵه‌بجه شارێکه برینه‌که‌ی هێنده گه‌وره‌یه که به حکوومه‌ت و به کابینه‌یێک ساڕ‌ێژ نابێت. ئه‌مڕۆ که 31یه‌مین ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه له‌م ڕۆژه‌دا 5 هه‌زار که‌س شه‌هید ده‌بێت، 10 هه‌زار که‌س بریندار ده‌بێت، 200 منداڵ بێسه‌روشوێن ده‌بێت و نزیک به 70 بۆ 80 هه‌زار خه‌ڵکی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه، شاره‌زوور و هه‌ورامان ئاواره‌ی وڵاتان ده‌بن.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه زیادی کرد: کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌تر له‌وه‌یه بکرێ بیری لێ بکرێته‌وه. هه‌ڵه‌بجه‌یی له ئێران ته‌نانه‌ت گۆڕستانیشی هه‌یه. هه‌ڵه‌بجه‌یی له هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، له سلێمانی و دیکه‌ی شاره‌کان گۆڕستانیان هه‌یه. هاوکات پاش ئه‌و ڕووداوه مرۆییه هه‌ندێک له هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه ئاواره‌ی ئه‌ورووپا بوون. ئاماژه‌ی من به پیشان‌دانی قووڵاییی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران و ئه‌نفال کراوه به‌و بۆنه‌یه پێمانوایه که به کابینه‌یێک یان دوووان کێشه‌کانی ئه‌و پارێزگایه به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابێت به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م کێشانه هیوامان به نۆژه‌نکردنه‌وه و ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه و نیسبه‌ت به داهاتووی هه‌ڵه‌بجه و دانیشتوووانی ئومێده‌وارین.
ناوبراو ئاماژه‌ی به یارمه‌تی و هاوکارییه مرۆڤدۆستانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کاتی ڕوودانی کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه کرد و گوتیشی: ئه‌گه‌ر ساڵی 1988 کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بوایه ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی ئێمه له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر ده‌بوو، برینداره‌کانمان زیاتر ده‌بوو و خه‌ڵکی ئاواره‌یێکی زیاترمان بوو.
ئازاد تۆفێق ڕاشی‌گه‌یاند: کۆماریی ئیسلامیی ئێران کارێکی کرد که چاوی میدیای جیهانی و چاوی جیهانی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه کرده‌وه. ئێمه ده‌زانین که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه 5 هه‌زار شه‌هیدی بوو به‌ڵام جینۆسایدی ئه‌نفاڵ 182 هه‌زار شه‌هیدی بوو. ئه‌گه‌ر له جینایه‌تی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها یه‌ک شار کرایه ئامانج ئه‌وا کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌یان شار و شارۆچکه‌ی گرتۆته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کامێرای له‌سه‌ر نه‌بوووه ئه‌نفال پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی به‌قه‌ت هه‌ڵه‌بجه به‌هێز نییه و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگدانه‌وه‌یێکی زۆری له جیهان بوو.
پارێزگاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه سوپاسگوزاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ن چوونکه له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئاواره‌ییی خه‌ڵک له ساڵی 1991 به ده‌م خه‌ڵکه‌وه هاتوووه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی بریندارانیش هاوکاریمان ده‌کات.
له کۆتاییدا ئازاد تۆفێق زیادیشی کرد: ئێستاکه نزیک به 10 هه‌زار برینداری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا ژماره‌یێک له‌وان برینی 70 یان 50 له‌سه‌د و که‌متریان هه‌یه که پێویستیان به چاره‌سه‌ری پزیشکی و ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته که له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕه‌وانه‌ی ئێران کراون یان ده‌سته‌ی پزیشکی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردوووه و چاره‌سه‌ری پزیشکییان بۆ به‌رکه‌وتوووانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام داوه و پڕۆسه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی به‌رکه‌وتوووان و بریندارانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپی درێژه‌ی هه‌یه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment