چاوەڕوانین لە مانگی تشرینی دووەمدا فڕۆکەی F-35 ڕادەستی تورکیا بکرێت

بەشی تورکیا- خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی تورکیا جەخت دەکاتەوە پرسی ڕادەستکردنی فڕۆکەی F-35 پڕۆسەی ئاساسس خۆی تێپەڕدەکات و چاوه‌ڕوانین له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه‌ بنکەی ئاسمانیی تورکیا لە مالاتیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ژمارەیێک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35 وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنه‌وه‌مان له‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه‌ مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له‌ مالاتیا ته‌واوبووه.

ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ک و ئاسمانییدایه‌.

خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ رێككه‌وتننامه‌ی سۆچی به‌ پێشه‌نگایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێگه‌ی له‌ تراجیدیایێكی مرۆیی گه‌وره‌ گرت له‌ ئیدلب و گوتی: "بۆ به‌رده‌وامیدان به‌مه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا".

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له‌باره‌ی ئه‌و تێكسته‌ی کە له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه‌ واژوویان له‌سه‌ركردووه‌ رایگه‌یاند "به‌رده‌وامین له‌ كاره‌كانمان له‌باره‌ی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش.

سەرچاوە: NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52572

Your Comment

You are replying to: .
captcha