بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ژمارەیێک لێدوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌بیندرێت كاری ئاسایی له‌باره‌ی F-35 وە به‌ڕێوه‌ده‌برێت و فڕۆكه‌وانه‌كانمان و كارمه‌ندانی چاككردنهوهمان له ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مه‌شق و راهێنان. چاوه‌ڕوانین له مانگی تشرینی دووه‌مدا، فڕۆكه‌كان بێنه مالاتیا. له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانی ژێرخانمان له مالاتیا ته‌واوبووه.
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و مووشه‌كی S-400 زۆر روونه، له‌به‌رئه‌وه‌ی توركیا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی زۆر جددی مووشه‌ک و ئاسمانییدایه.
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه رێككه‌وتننامه‌ی سۆچی به پێشه‌نگایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رێگه‌ی له تراجیدیایێكی مرۆیی گه‌وره گرت له ئیدلب و گوتی: "بۆ به‌رده‌وامیدان به‌مه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، له‌باره‌ی ئه‌و تێكسته‌ی کە له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه واژوویان له‌سه‌ركردووه رایگه‌یاند "به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان له‌باره‌ی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment