بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی سعوودیە كۆ بووەوە 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ڕایگەیاند: بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كۆشكی سەلام چاوی كەوت بە وەزیری بازرگانی و وەبەرھێنانی عەرەبستانی سعوودی ماجد قەسەبی و شاندی یاوری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە: لە میانی دیدارەكەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعوودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرد، ھاوكات تیشكی خستە سەر ھەوڵەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی سیستەمێكی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، جەختیشی كردەوەكە ھۆكارێكیش دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكەدا بەگشتی.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەكەدا نووسراوە وەزیری سعوودی ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ فراوان كردنی ئاسۆی ھاریكاریی ئابووری و كارئاسان كردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە ڕێگای كاراكردن و وەگەڕخستنی خاڵە سنوورییەكان بۆ بەھێزكردنی جووڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو ووڵاتدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52568

Your Comment

You are replying to: .
captcha