بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە: لە میانی دیدارەكەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعوودی و چۆنیەتی پەرەپێدانیان كرد، ھاوكات تیشكی خستە سەر ھەوڵەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی سیستەمێكی بازرگانی ھاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە، جەختیشی كردەوەكە ھۆكارێكیش دەبێت بۆ دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی گەلانی ناوچەكەدا بەگشتی.
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەكەدا نووسراوە وەزیری سعوودی ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ فراوان كردنی ئاسۆی ھاریكاریی ئابووری و كارئاسان كردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە ڕێگای كاراكردن و وەگەڕخستنی خاڵە سنوورییەكان بۆ بەھێزكردنی جووڵەی بازرگانی لە نێوان ھەردو ووڵاتدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment