به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای په‌سه‌ندکرانی ڕاپۆرتێک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌و وڵاته له‌و یه‌کێتییه، عومه‌ر چه‌لیک گوته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته پیشان دا و ڕوونكردنه‌وه‌یێكی بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا.
ناوبراو ڕای‌گه‌یاند: "له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه بڕیارێكه بێ‌به‌هایه و هیچ كارێكی پێناكرێت. ئه‌م بڕیاره بێ‌به‌هایه، ده‌ریده‌خات كه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چیتر چۆته هاوشانی ئایدۆلۆژی ڕاستڕه‌وه تونده‌كان. په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا دوور كه‌وته‌وه له پێشهاته‌كانی دیموكراتی و پشتگیریكارانی و له ڕوانگه‌ی ڕاستڕه‌وه تونده‌كانه‌وه ده‌ڕوانێته جیهان".
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "گه‌لی تورکیا بۆ به‌رگری له دیموکراسی هه‌مبه‌ر کووده‌تا هه‌ر جۆره باجێکی دا. ڕه‌فتاری گه‌لی تورکیا له به‌رامبه‌ر کووده‌تا ڕه‌فتارێکی بێ‌وێنه بوو که له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا هیچ هه‌ژمار ناكرێت. ئێمه گه‌لێكین كه باجمان داوه بۆ دیموكراسی. بڕیاری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که ته‌سلیمی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان بوووه هیچ به‌ها و بایه‌خێکی یاسایی نییه و کاری پێناکرێت."
عومه‌ر چه‌لیک له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕاشی‌گه‌یاند: به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕای‌ده‌گه‌یێنم وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره به هه‌مان شێوه ده‌ده‌ینه‌وه. ده‌توانن به‌و ڕاپۆرته‌ی که په‌سه‌ندتتان کردوووه مۆزه‌خانه‌یێک له‌ژێر ناوی "ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی ئه‌ورووپا و دوژمنی له‌گه‌ڵ ئیسلام" دروست بکه‌ن و له‌سه‌ر ده‌رکه‌که‌ی دایبنێن. ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێننه‌وه که چۆن ئه‌ورووپاتان هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕاده‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستان کردوووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment