به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆلیسی بۆرسا له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا (میت) ژنێکی کادێری سه‌رکردایه‌تیی گرووپی تیرۆریستیی داعش به ناوی "الف. الف. میم"ی ده‌ستگیر کرد که له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه داواکراو بوو.
ئه‌و ژنه داعشییه به ڕه‌گه‌ز لوبنانییه که پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له سووریا له ڕێگای نایاسایییه‌وه په‌ڕیبوویه ناو تورکیا و دانیشتووی ناحیه‌ی یێڵدرمی پارێزگای بۆرسا بوو و دواتر له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه داوا کرا و پاش ماوه‌یێک له‌لایه‌ن هێزی هه‌واڵگریی تورکیاوه ناسێندرا و ده‌ستگیر کرا.
هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆلیسی بۆرسا له پشکنینی خانووی ئه‌و ژنه داعشییه ڤیزه‌ی ساخته‌ی دانیمارکی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا گرتوووه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment