به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئاداری 2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و سکرتێری گشتیی حیزبی ده‌عوه کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رکۆماری ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی باشی نێوان ئێران و عێراق و ڕۆڵی کارای سیاسه‌توانان و که‌سایه‌تییه به‌رجه‌سته‌کانی عێراق له گه‌شه، ئاسایش و پاوه‌جێیی ئه‌و وڵاته کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: سیاسه‌توانان و که‌سایه‌تییه به‌رجسته‌کانی عێراق ڕۆڵێکی گرنگ له گه‌شه، ئاسایش و پاوه‌جێیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران- به‌غدا ده‌گێڕن.
ناوبراو گوتیشی: له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران و عێراق له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ر دوولاوه پارێزراوه و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌شه‌ی سه‌ندوووه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ده‌ستخۆشی کرد له هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی ڕابردووی عێراق به بۆنه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوکاریی نێوانیان و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر مکووڕبوونی ئێران کرده‌وه بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شدا.
لای خۆیشیه‌وه نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ردانی ڕۆحانی بۆ عێراقی به سه‌فه‌رێکی گرنگ و مێژوویی له په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات وه‌سف کرد و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پشتیوانیی تێکڕای حیزب و گرووپه سیاسییه‌کانی عێراق له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران کرده‌وه و گوتی: ئێران و عێراق ده‌توانن زیاتر له ڕابردوو په‌ره به په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کانیان له ڕووی ئابووری، بازرگانی، سه‌رمایه‌دانه‌ری و هاوکاریی هه‌رێمی و ده‌ولی بده‌ن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment