به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئاداری 2019 عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووزی گوت: ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌یه‌وێت ساڵی داهاتووی زایینی له شاری به‌غدا پێته‌ختی ئه‌و وڵاته میوانداری کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت (OPEC) بێت بۆ ئه‌وه‌ی 60هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به‌رز ڕابگرێت.
ناوبراو له‌وباره‌یه‌وه گوتی: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندی‌گرتن له‌گه‌ڵ تێکڕای ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئۆپێکه به مه‌به‌ستی بانگهێشت‌کردنیان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی 60مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕاشی‌گه‌یاند: عێراق وه‌ک یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی ئۆپێک و دووهه‌م وڵاتی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌کاری نه‌وتی خاو له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به ئه‌ندامێکی به‌رجسته‌ی ئۆپێک دێته ئه‌ژمار و توانیویه‌تی له تێکڕای کۆبوونه‌وه‌کانی ئۆپێک -که ئیتیفاق له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و له ئه‌نجامدا به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌کان بۆ زیاتر له 65 دۆلاری لێکه‌وتۆته‌وه- ڕۆڵێکی گه‌وره ببینێت.
شایانی باسه؛ ئۆپێک له ساڵی 1960ی زایینی له ئه‌نجامی ڕێککه‌وتنی نێوان ئێران، عێراق، کوه‌یت، عه‌ره‌بستان، سعوودییه و ڤینزۆیلا له کۆنفڕانسی به‌غدا دامه‌زرا له حاڵێکدا که له ئێستادا 12 وڵاتی ئه‌ندامی هه‌یه و ناوه‌نده‌که‌شی له ڤییه‌نا پێته‌ختی نه‌مسایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment