پارتی و یەکێتی ئەمڕۆ دابەش کردنی پۆستەکان تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیێکی سیاسی جەخت دەکاتەوە کە بەرپرسانی باڵای دوو حزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەیێک بەمەبەستی دابەش کردنی پۆستە حکوومییەکان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیێکی سیاسی بۆ سوومرییە نیووز وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیێک لە ئاستی سەرکردە باڵاکاندا بەڕێوە دەبەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت ئامانج لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی سەرکردە باڵاکانی پارتی و یەکێتی تاوتوێ کردنی چۆنییەتی دابەش کردنی پۆستە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەم سەرچاوە سیاسیە هەروەها جەختی کردەوە لەم کۆبوونەوەدا پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتخانەکانی حکوومەتی نوێ، قایمەمەقامی وەزارەتخانەکان و سەرۆک کۆمیسیۆنەکان دابەش دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52492

Your Comment

You are replying to: .
captcha