بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیێکی سیاسی بۆ سوومرییە نیووز وتی: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیێک لە ئاستی سەرکردە باڵاکاندا بەڕێوە دەبەن.
بەگوێرەی سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت ئامانج لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی سەرکردە باڵاکانی پارتی و یەکێتی تاوتوێ کردنی چۆنییەتی دابەش کردنی پۆستە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەم سەرچاوە سیاسیە هەروەها جەختی کردەوە لەم کۆبوونەوەدا پۆستەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمان، وەزارەتخانەکانی حکوومەتی نوێ، قایمەمەقامی وەزارەتخانەکان و سەرۆک کۆمیسیۆنەکان دابەش دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment