به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌کاله‌ت که ده‌سه‌ڵاتی نییه بابه‌ته‌که به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌وه‌یه که سه‌رپێچی یاسایی‌ی زۆر کراون له که‌رکووک له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌منی پارێزگاری که‌رکووک هیچی به‌ده‌ست نییه و هه‌ندێ جار له بازگه‌کان ڕاده‌گیرێت، دوو بابه‌ت هه‌یه به‌شێکی له ئه‌ستۆی خۆیه‌تی که داوای ناکات و به‌شێکی حکوومه‌تی فیدراڵ لێی زه‌وت کردوووه".
لێژنه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک که له ڕێککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتی بڕیاری پێکهێنانی دراوه، ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات و کاری له پێشینه‌ی لیژنه‌که گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانه بۆ پاریزگار له ڕووی ئیداری و ئه‌منی و داراییه‌وه.
په‌رله‌مانتارانی کورد له به‌غدا پێش ماوه‌یێک به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له فه‌رمانگه‌کانی که‌رکووک ده‌کرا سکاڵایان له هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق تۆمار کرد و ئێستا ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاری به‌وه‌کاله‌ت قه‌تیس کراوه و جه‌مال شکور نوێنه‌رێکی که‌رکووک له په‌رله‌مانی عێراق به ڕووداوی گوت: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یێکی دانابوو بۆ دابه‌ش کردنی پۆسته‌کان له که‌رکووک، دیاره هه‌ندێ لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه کراون، دواتر ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردن تاوه‌کوو ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ست به‌کار نه‌بێ پارێزگار ناتوانێ ده‌ستکاری پۆسته‌کان بکات. پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌کار بێ زۆر شتی پێ ده‌کرێ، ئه‌وه‌ی کراوه چاکی بکاته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: پارێزگاری نوێ جیاواز له‌وه‌ی ئێستا به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێ، ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پێ ده‌درێ و سنووردارکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی له مافی هیچ که‌سێکدا نییه.
به‌پێی یاسای کاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، پارێزگار سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی و کاروباری کارگێڕییه و به‌رپرسیاره له پڕۆژه خزمه‌تگوارییه‌کان و کارکردن به یاسا ده‌رچووه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڵام پارێزگاری به‌وه‌کاله‌ت به‌شێکی زۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌موو گۆڕانکارییێک له پۆسته‌کانی که‌رکووک قه‌ده‌خه کراون و کورد ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه پارێزگاری نوێ به‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌وه هیچی پێ نه‌کرێ و نه‌توانێ هاوکێشه‌که بگۆڕێ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment