بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ فورات نیووزدا جەختی کردەوە کە ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە داخڵ بوونی ژمارەیێک زیاتر لە هێزی ئەمریکی بۆ ناو خاکی عێراق دەکەن ئەوەش بە مەبەستی جێگیر بوون لە سنووری سووریا دوورن لە ڕاستی و بێ بنەمایە.
سەرچاوەکە کە ناوی نەدرکێندراوە لەمبارەوە وتیشی: ئامانج لەبڵاو کردنی ئەم چەشنە هەواڵە تێوەگلاندنی عێراق بە شەڕە لاوەکییەکانی وڵاتانی دراوسێیە.
ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت و بەمەبەستی لەناو بردنی پاشماوەکانی داعشە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ماڵپەڕی زانیارییە سەربازییەکانی ڕەژیمی زایۆنی "دبکا فایل" باسی لە زیاتر کردنی هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری عێراق و سووریا کردبوو، ئەوەش بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێزەکانی سەربە ئێران.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتبوو: هێزە پشتیوانییەکانی ئەمریکا چوارشەمەی حەفتەی ڕابردوو بۆ عێراق گواستراونەتەوە و ئامادەی هێرش کردنن، جەختیش کراوەتەوە کە مەبەست لە هێزی سەربە ئێران حزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق-ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment